AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٧ ٠٤:٥٠

پزیشکانی ئێرانی دۆزینەوەیەکی سەرسووڕهێنەر ئاشکرا دەکەن

پزیشکانی ئێرانی دۆزینەوەیەکی سەرسووڕهێنەر ئاشکرا دەکەن

توێژەرانی زانستگەی ژین‌ناسیی زانکۆی تاران توانیان بە کەڵک‌وەرگرتن لە نانۆوردیلەکانی سلێنیۆم، گەشەی باکتریا و کارگە نەخۆشی‌زاکان بوەستێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە پێوەندییە گشتییەکانی زانکۆی تاران، لەم توێژینەوە کە لە چوارچێوەی تێزی دوکتۆریی ئیلهام لەشنی خوێندکاری دوکتۆریی میکرۆبایۆلۆژیی زانکۆی تاران بە ڕێنوێنیی دوکتۆر محەمەدعەلی ئامووزگار و دوکتۆر حەمید موقیمی ئەندامی لیژنەی زانستی زانستگەی ژین‌ناسی و بە هاوکاریی دوکتۆر ڕیمۆند تێرنێر لە کالێجی کولگەری کەنادا ئەنجام درا، تایبەتمەندیگەلی بەرچاوی نانۆوردیلەکانی سلێنیۆم لە وەستاندنی گەشەی باکتریاکان و کارگە نەخۆشی‌زاکان لێکدرایەوە.

دوکتۆر ئامووزگار بە ئاماژە بەوەی کە لەم توێژینەوە لە شلکێنەی (Yarrowia lipolytica) بۆ بەرهەم‌هێنانی نانۆوردیلەی سلێنیۆم کەڵک وەرگیراوە، ڕایگەیاند: ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بەهرەیەکی زۆری لە پیشەی دەرمانسازی، پزیشکی و ژینگەدا دەبێت و هاوکات لەو شلکێنەیە دەکرێ کامڵ‌کەری خۆراکی بۆ دابین‌کردنی ڤیتامین و پرۆتئین و تیزاوە چەورەکان و تیزاوە ئامینۆئێگزۆژێنەکان کەڵک وەرگیرێت.

ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری Microbial Biotechnologyدا چاپ و بڵاو کراوەیەوە.

پزیشکانی ئێرانی دۆزینەوەیەکی سەرسووڕهێنەر ئاشکرا دەکەن

پزیشکانی ئێرانی دۆزینەوەیەکی سەرسووڕهێنەر ئاشکرا دەکەن

پزیشکانی ئێرانی دۆزینەوەیەکی سەرسووڕهێنەر ئاشکرا دەکەن

News ID 52716

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha